نوچه
ئه‌مڕۆ 25ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ خۆپیشاندان له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژیان تێكه‌وت. كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ-یش له عێراق رایده‌گه‌یێنێت، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق، گه‌یشته ٢١ كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و كۆمیسیۆنه، له ئاكامی توندوتیژی و پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، له به‌غدای پایته‌خت ٨ خۆپیشانده‌ر، میسان ٦ خۆپیشانده‌ر، زیقار ٦ خۆپیشانده‌ر، لە موسه‌ناش خۆپیشانده‌رێك كوژراوه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه له به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان ئاماری دروستیان پێ‌نادرێت. پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ژماره‌یان قوربانیان به‌رزتر بێته‌وه.