دوایین زانیاری له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ (هه‌ینی ٢٥-١٠-٢٠١٩) بەغدا، سێ کەس کوژران و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ده‌ڵێت، خۆپیشاندەرانی گۆرەپانی تەحریر، توانیوویانە بچنە ناوچەی سەوزەوە و هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕوویان بوونەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنیان داوە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە سێ کەس و نزیکەی ١٠٠ كه‌س لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکان دژی گەندەڵی و بێ کاریی بەردەوامە و نزیکەی ١١ پارێزگای لە باشووری عێراق گرتووەتەوە، ئەمڕۆش ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی کرا و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com