هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر، بە بەشداری بارزانی بەڕێوەچوو

0

نوچەنێت

هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر، بەبەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە ساڵی ٢٠١١وە ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕیوەدەچێت . پێشبڕکێکان بریتین لە پێشبڕکێی خێزانی کە درێژییەکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت، پێشبڕکێی نیو ماراسۆن، مەوداکەی ١٢ کیلۆمەترە و مەودای ماراسۆنی تەواو٤٢ کیلۆمەترە. لەدەوری پارکی سامی عەبدولڕحمان بەڕێوەدەچێت.

ماراسۆنی ئەمساڵ بەبشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ٣٥٠٠کەس بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی بەشداریکردنی لە ماراسۆنی ئەمساڵ رایگەیاند”کاتێک دروشمی ماراسۆنەکەم بینی باس لە پاک و خاوێنی ژینگە دەکات، زۆر پێمخۆشبوو بەشداربم”.

بارزانی، هیوای خواست ئەم ماراسۆنەی ئەمڕۆ “ببێتە دەستپێکردنێک بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە زۆر جیدیتر لە جاران بیر لە پاک و خاوێنی ژینگە بکەنەوە، کە بۆ هەموو تاکێک ئەمڕۆ بووەتە جێگەی باس. ئێمەش وەکو هەرێمی کوردستان بێبەش نین لەوە هەر ئەمەش وایکرد ئەمڕۆ من بڕیاری ئەوەبدەم بەشداربم لەو ماراسۆنە، هیوادارم ئەمە دەستپێکێک بێت لەڕووی پەروەردەییەوە بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە لەو وڵاتە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com