نوچه: ئاژانسه‌كان
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ر بكات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌مه‌ریكا مه‌زڵوم عه‌بدی راده‌ستمان بكات و ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی دادی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكارییه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به واشنتن ده‌كات.
ئه‌ردۆغان ده‌شڵێت: سه‌رۆك و ده‌وڵه‌ته هه‌ره زلهێزه‌كانی جیهان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، نیگه‌رانی خۆمان له‌باره‌ی نامه‌گۆڕینه‌وه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و مه‌زڵوم عه‌بدی به تره‌مپ راگه‌یاندووه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی: ئه‌وان به بینینی ئه‌و دیمه‌نانه زۆر خه‌مبارن، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ نه‌كرێن، جارێكی دیكه ده‌ست به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كردووه نه‌چێته كۆبانێ، به‌ڵام رووسیا داوای پێچه‌وانه‌ی له ئه‌وان كردووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هات، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به مه‌زڵوم عه‌بدییه‌وه كردووه و رۆڵی كوردی له شه‌ڕی دژ به داعش به‌رز نرخاندووه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ كورد كردووه‌ته‌وه.