نوچه: مورادی
مامۆستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كان رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌و رێككه‌وتنه پێشتر پلانی بۆ دانراوه و به ئاسانی جێبه‌جێ كرا له نێوان توركیا و رووسیا. ده‌شڵێت ”كورد له كۆمه‌ڵكوژی زیاتر ده‌پارێزێت”.
دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌تنی ئه‌مریكا و توركیا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا راگیرا جیا له هه‌ندێك پێشێلكاری له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڵام پێش ته‌واوبوونی ئه‌و ١٢٠ كاتژمێره‌ی ئه‌مریكا. روسیاش رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا كرد بۆ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ ماوه‌ی ١٥٠ كاتژمێر. پێده‌چێ ئه‌م رێككه‌وتنه به‌رده‌وام بێت.
له لێدوانێكی تابه‌ت به نوچه، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان، له‌باره‌ی رێككه‌وتنی توركیا و روسیا، له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه پێشتر پلانی بۆ كێشراوه و به ئاسانی جێبه‌جێ كرا له‌نێوان توركیا و روسیا، ئه‌وه‌ی گرینگه، كه به‌شێكی كوردی رۆژئاوا له ده‌ربه‌ده‌ری و كۆمه‌ڵكوژی رزگاری بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ر و زیانه‌ش كه له سه‌رێ كانی و گرێ سپی كردی، دیسان كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر ده‌بوو ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرایه.
بوخاری عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رابگیریێت و روونیشه كه ئه‌وه‌ی داگیری كردووه ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی سه‌ربازی روسیا چاودێری ده‌كه‌ن؛ به‌مه‌ش پێش به فراوانخوازی توركیا گیراوه.