نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسیی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندانی سبه‌ی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوو، چونكه وه‌ك نمایشێكی سیاسییه.
چاوەڕوانیش دەكرێت سبەی (هەینی ٢٥-١٠-٢٠١٩) خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە پارێزگاكانی عێراق دەستپێبكەنەوە. خۆپیشاندانەكانی چەند هەفتەی رابردووی عێراق درزی خستووەتە نێوان لایەنە سیاسیەكان، هەموویان پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكەن، بەڵام لە پرسی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆکی حكوومەت و گۆڕێنی حکوومەت بوچوونی جیاوازیان هەیە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، خۆپیشاندەران لە مەیدانی تەحریری بەغدا لەگەڵ ١١ شاری دیکەی عێراق ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەی دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتارێک بۆ خەڵکی عێراق دەدات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، عه‌لی عه‌ونی، چاودێری سیاسی كورد و شاره‌زا له دۆخی عێراق، له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، فشاره‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌ت رایگه‌یاند: خۆپیشاندانی سبه‌ی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوو، چونكه وه‌ك نمایشێكی سیاسییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیاریان داوه خۆپیشاندان بكه‌ن ده‌یكه‌ن و هیچ توندوتیژیه‌كی تێدا نابێت و بۆ به جێگه‌یاندنی قسه‌ی خۆیانه.
عه‌لی فه‌یلی ده‌شڵێت، خۆپیشاندانی سبه‌ی هیچ فشارێك بۆ حكوومه‌ت دروست ناكات. گوتیشی ”به‌شێك له داواكاریه‌كان له‌سه‌ره‌وه‌ی توانای حكوومه‌تن و ته‌نیا ده‌توانێ ئه‌و داواكارییه ێرایانه جێبه‌جێ بكات كه توانای هه‌یه. توانای رێكخستنه‌وه‌ی و چاككردنی گه‌نده‌ڵی ١٦ ساڵی پێشووی نییه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌یلی گوتی ”عادل عه‌بدولمه‌هدی نه ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و نه متمانه‌ی لێ وه‌رده‌گیریێته‌وه، به‌لانی كه‌مه‌وه تاكو دوو ساڵی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر ره‌نگه بۆخۆی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه”.