نوچه: مورادی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یهێنێت، پێشتر مافی وه‌رگرتنی سه‌رۆكی لیژنه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام غه‌دریان له ئێمه و نه‌وی نوێ كرد، به‌ڵام ئێستا وه‌رمانگرتووه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌مواركرده‌وه چوار لیژنه به لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان زیادكرا، ئه‌وه‌ش به دابه‌شكردنی ئەو چوار لیژنه‌یه، كه چواری لیژنه‌ی لێ جیاكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها تاكو پێش جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م لیژنانه، فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌ن به‌ر نه‌كه‌وتبوو.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌ی زیادكردنی چه‌ند لیژنه‌یه له په‌رله‌مان، رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ ژماره‌ی لیژنه‌كانی له ١٥ لیژنه‌وه كرد به ١٩لیژنه، كه پێشتر مافی وه‌رگرتنی سه‌رۆكی لیژنه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام غه‌دریان له ئێمه و نه‌وی نوێ كرد.
شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌شڵێت، له‌م چوار لیژنه‌یه‌ش، كه زیاد كراوه، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ، سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌مان به‌ركه‌وته‌وه، وه‌ك ئیستحقاقی خۆمان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له هه‌فته‌ی داهاتوو كاری ئه‌و لیژنانه (چوار لیژنه‌كه) یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كات.