ئاسایش ده‌ستگیركردنی سێ چه‌كداری داعشی راگه‌یاند

0

نوچه‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردن ‌و سزادانی سێ ئەندامی داعشی راگەیاند.

بەشی راگەیاندن و پەیوەنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە پاش كۆكردنەوەی زانیاری و داڕشتنی پلانێكی تۆكمە ‌و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، هێزكانی ئاسایشی سلێمانی لە سێ‌ چالاكی جیادا سێ‌ كەسیان بە تۆمەتی تیرۆر و پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیركردووە.

بەگوتەی ئاسایشی سلێمانی، دوای دەستگیركردنیان ‌و دانان بە تاوانەكەیاندا، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە هەر یەكەیان بەجۆرێك سزادراوە.

لە راگەیێنراوەكەی ئاسایش ئەوەش خراوەتەڕوو، هەرسێ‌ كەسەكە بە رەچەڵەك عەرەبن، و ناسنامە و سزاکانیان بەمشێوەیە:

یەکەمیان ناوی (ناسر عەجاج)ـە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ ‌و مانگێك زیندانی دەكرێت.
دووەمیان ناوی (باسم رەحیم)ـە و بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی دەكرێت.
سێیەمیان بە ناوی (مازن سەرحان)ـە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ زیندانی دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com