نوچە-روسیا الیوم
وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیانێکی فەرمیدا، باس لە ناردنی هێزێکی نوێ بۆ سوریا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەر، وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشکرای کرد، هێزێکی نوێی ئەم وڵاتە لە رۆژانی داهاتوو رەوانەی رۆژئاوای کردستان دەکرێت.
ئەم هێزە، کە لە ٢٧٦ سەرباز و ٣٣ زرێپۆش پێکدێ، هەفتەی داهاتوو رەوانەی سوریا دەکرێت.
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری روسیا، لە ئێستادا هیچ شەڕ و بەریەککەوتنێکی سەربازی لە سوریا بوونی نییە و شەڕ کۆتایی هاتووە.
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری روسیا، لە دوای واژۆکرانی رێککەوتنی نێوان سەرۆکی وڵاتەکەی لهگهڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، جەختی کردەوە، کە مۆسکۆ هێزێکی پێویست بۆ ئەو ناوچانەی رۆژئاوای کوردستان بەرێدەکات، کە بە گوێرەی رێککەوتنەکە، دەبێ هێزەکانی هەسەدە لێی بکشێنەوە.
شۆیگۆ دەشڵێت، رەوتی ناردنی هێزی نوێ بۆ سوریا بەردەوام دەبێت.