نوچە-اسکای نیوز
وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت، هێزێکی سەر بە سوپای ئەم وڵاتە گەیشتۆتە کۆبانی.
پێدەچێ لە دوای رێککەوتنی پوتین و ئەردۆغان، تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بهێنێ.
بە ئاراستەی جێبەجیکردنی ئەم رێککەوتنە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، کە هێزێکی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە کۆبانی.
وەزارەتی بەرگری روسیا هەروەها رایگەیاند: سوپای سوریا ١٥ خاڵی سەربازی لە سنوری تورکیا دادەنێ تاکوو رێگە لە نائارامکردنی سنوورەکان بگرێت و بە باشی کۆنترۆڵی ئەم سنوورانە بکات.