بارانبارین دەست پێدەکات

0

نوچەنێت

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆوە ئاسمان هەور دەبێت و سبەی باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٨، دھۆك ٢٨، لە سلێمانی ٢٧ و لە كەركوك ٢٩  پلەی سیلیزی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و باران دەبارێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com