نوچە-هابر تورک
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: بانگهێشتی هەر یەک لە سەرانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسای کردووە کە سەردانی تورکیا بکەن.
دوای گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ڤلادیمێر پووتین لە شاری سوچی، ئەردۆغان دەڵێت: بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پەیوەندی پێوە کردوە و داوای لێکردووە کە سەردانی لەندەن بکات و کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ خۆی و مێرکل و ماکرۆن ئەنجام بدات.
بەرامبەر بەم پێشنیارە، ئەردۆغان گوتویەتی ” با سەرانی ئەم سێ وڵاتە سەردانی تورکیا بکەن یان ئەوەی کە لە شارێکی دیکەی تورکیا نزیک لە سنووری سووریا ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدەن”.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی هابر تورک، پێدەچێ سەرانی ئەم سێ وڵاتە ئەوروپییە سەردانی تورکیا بکەن.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە و گفتوگۆکانی پەیوەست بەم دانیشتنە، هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریایە.