نوچە-سۆمەریە نیوز
وەزارەتی ناوخۆ هەموو هێزە سەربازییەکانی خۆی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
لەسەرەتای ئەم مانگەدا خۆپیشاندان لە شارەکانی عیراق ئەنجامدرا، بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١٠٠کەس و برینداربوونی زیاتر لە سێسەدکەس. بڕیارە سەبەی هەینی ٢٥-١٠-٢٠١٩، دووبارە خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستپێبکرێت.
بەشێکی زۆر لە تۆڕەکۆمەڵایتییەکان لە عێراق بانگەشەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن. (رەوتی سەدر) پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاندووە. یەک لە دروشمەکانی خۆپیشاندەران هەڵوەشاندنەوەی حکومەتە.