پشتیوان سادق: رێنمایی نوێ بۆ خوێندنی ئیسلامیی لە هەرێم دەردەچێت

0

نوچەنێت

وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەناوی ئیسلامەوە غەدری زۆر لە کورد کراوە، بۆیە دەبێت مامۆستایانی ئاینی رۆڵی ئەرێنی ببینن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٤-١٠-٢٠١٩، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی دەڵێت”بە ناوی ئیسلامەوە غەدری مێژوویی لە کورد کراوە. دەستخۆشی لە مامۆستایان دەکەم کە ئەمجارە بەرامبەر رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی ئەرێنییان هەبووە”.

وەزیری ئەوفاق، ئاماژە بۆ پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان دەکات”جێگەی شانازییە لە دونیا وەک نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیان پێکهاتەکان، چاو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ۹٥٪ی کریستیانەکانی عێراق لە هەرێمن و ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە بارودۆخێکی ئارامە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هێزە ئەمنییەکان و میانڕەویی مامۆستایانی ئایینی کە ٩٩٪یان میانڕەون و تەعبیر لە فەلسەفەی ئایینی ئیسلام دەکەن”.

د. پشتیوان سادق جەختی کردەوە کە مامۆستایانی ئاینی دەبێت پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و سیاسەتی حکوومەت بن”هەموومان دەبێ تەعبیر لە سیاسەتی حکوومەت بکەین. پابەندبوونی ئیداری و یاسایی و ئەخلاقیمان بە وەزارەتەوە بێت و وەزارەتیش پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات”.

سەبارەت بە خوێندنی ئیسلامیی، دکتۆر پشتیوان گوتی”لە کوردستانیش گرنگی بە خوێندنی ئیسلامیی دەدەین و دەبێت گۆڕانکاری لەرێنمایی حوجرەکاندا بکرێت و ئیمزام لەسەر رێنمایی نوێ کردووە و دەبێت شوێن و سەرپەرشتی و مەنهەجی دیار بێت، هەروەها بڕیارمان داوە پەیمانگەیەکی تایبەت بە ئامادەکردنی مامۆستایانی ئایینی بکرێتەوە”.

هەر لەمیانەی ئەم گفتوگۆیەدا وەزیری ئەوقاف، داوای لە مامۆستایانی ئاینیکرد ڕێگە بە دروستبوونی توندڕەوی نەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com