لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بکەن

0

نوچەنێت

بۆ ماوەی دوو مانگ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، دەتوانن بەبێ ڤیزا سەفەر بکەن.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان لە ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە”ھەردوو حكوومەتی عێراق و ئێران گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی ڤیزا لە نێوانیاندا ھەڵبگرن و بڕیارە لە ئەمڕۆ بەدواوە، تا دوو مانگی دیكە ھاووڵاتیان بە بێ ڤیزا گەشت بۆ ھەردوو لا بكەن، ھاووڵاتیان دەتوانن تەنیا بە پاسپۆرت سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن و بە پێچەوانەشەوە”.

 بەرپرسی پەیوەندییەكانی حكوومەتی ھەرێم لەگەڵ ئێران دەڵێت”ئەمە تەنیا بۆ ماوەی دوو مانگە وەك تێست ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران ھەڵدەگیرێت، ئەگەر بەو شێوەیە سەركەوتوو بوو، بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر سەركەوتوو نەبێت، دیسان دەگەڕێنەوە بۆ سیستەمی پێدانی ڤیزا”.

پەیوەست بە ھەرێمی كوردستان ئاكرەیی گوتی”بێگومان ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیش لەو بڕیارە سوودمەند دەبن، چونكە رۆژانە ژمارەیەكی بەرچاوی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامیی دەكەن و ھەڵگرتنی ڤیزاش كارئاسانی زۆر بۆ ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com