نوچەنێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، به- به‌شداریی نوێنه‌ری چه‌ند وه‌زاره‌تێك، حكوومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌رمان و خۆراك داده‌مه‌زرێنێت.
دكتۆر محەمه‌د قادر، به ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووە”نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كوالێتیی كۆنترۆڵ و خاڵه گومرگییه‌كان، لە فه‌رمانگه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن و ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له ئیداره‌دانی فه‌رمانگه‌كەدا ده‌بێت.”
دكتۆر محەمه‌د قادر هەروەها دەڵێت”ئامانج له دروستكردنی فه‌رمانگه‌كه ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی ده‌رمان ده‌بێت له هاورده و كوالێتی و چاودێریی نرخ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی خراپ و ئێكسپایه‌ر. له لایه‌كی دیكه‌شەوە، چاودێریی كه‌رتی خۆراك له هاورده‌کردن و فرۆشتن و كوالێتیش ده‌كات”.
ئەوەشی روونکردەوە کە ئەم فەرمانگەیە، له ڕووی كارگێرییه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.