نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یهێنێت، ره‌وتی سه‌در به‌شداری خۆپیشاندانی سبه‌ی ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت ”زۆر زه‌حمه‌ته لایه‌نه‌كان به‌دیلێكیان هه‌بێ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، بۆیه ده‌ستله‌كارناكێشێته‌وه”.
له رۆژی ١-١٠-٢٠١٩، خۆپیشاندانی گه‌وره له چه‌ند شارێكی عێراق به تایبه‌ت به‌غدا سه‌ری هه‌ڵدا و داخوازییه‌كانیان دایه حكوومه‌ت و كاتیان بۆ حكوومه‌ت دیاری كرد. ٢٥-١٠-٢٠١٩ واته سبه‌ی هه‌ینی بڕیاره خۆپیشاندان ده‌ستپێبكاته‌وه و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ژێر فشاردا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ عێراق ئاسان نابێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، به‌یار دۆسكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: دیاره ئه‌و خۆپیشاندانه، كه له ١ی مانگ ده‌ستیپێكرد، چه‌ند داواكارییه‌كیان هه‌بووه و موقته‌دا سه‌دریش پشتیوانی له‌و داخوازییه كردووه و داوای له شوێنكه‌وتوانی كردووه ئه‌وانیش رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌شداری خۆپیشاندانی به‌غدا بكه‌ن.
له‌باره‌ی فشاره‌كان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌یار دۆسكی گوتی، له‌و بڕوایه‌دام عه‌بدولمه‌هدی زۆرینه‌یه‌كی باش پشتیوانی لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له كاری خۆی و سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئه‌و راستییه ده‌زانێت. بۆیه به‌دووری ده‌زانم له‌و قۆناغه‌دا كه فه‌راغێكی قانونی دروست ده‌بێت، چونكه زۆر زه‌حمه‌ته لایه‌نه‌كان به‌دیلێكیان هه‌بێ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، بۆیه ده‌ستله‌كار ناكێشێته‌وه.
دۆسكی ده‌شڵێت، به‌شێك له داخوازی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ كراوه و به‌شێكی له قۆناخی جێبه‌جێكردندایه؛ هه‌روه‌ها حكوومه‌ت كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و بڕیارانه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مان پاڵپشتی حكوومه‌ت ده‌كات.