نوچە-یۆرۆ نیوز
دوای ئەوەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیسی ئەلبانیا رایگەیاند: شانەیەکی تیرۆریستی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لەم وڵاتە ئاشکرا کردووەو، چەندین پیلانی هێرش بۆ سەر موجاهیدنی خەڵکیان پووچەڵ کردۆتەوە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنی ئەلبانیا، شانەیەکی تیرۆریستی سوپای پاسدارانیان دەستگیر کردووە کە وەک باڵی جێبەجیکاری ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سوپای قودس، هەژمار دەکرێت و کاروباری دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانی لە ئەستۆ بووە.
دوای ئەوەی کە ساڵی ٢٠١٤، کەمپەکانی موجاهدینی خەڵکی ئێران کرانە ئامانج و داخران، نزیکەی ٣ هەزار کەس لە ئەندامانی ئەم گروپە بۆ ئەلبانیا و بەندەری دورس گوازرانەوە.
بەرپرسێکی ئەلبانیا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین پلانی هێرشیان بۆ سەر ئەم رێخراوە لە لایەن سوپای قودسەوە پووچەڵ کردۆتەوە. لەم بارەیەوە زانیاری تەواویان لە جموجۆڵەکانی ئێرانیان لە بەردەستدایە.