ئەنجوومەنی ئاسایش، لەبارەی ڕۆژئاوا کۆدەبێتەوە

0

نوچە-سپۆتنیک

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و نەخشەڕێگای پێشنیارکراوی ئەڵمانیا لە بارەی ناوچەی ئارام لەم هەرێمە، کۆدەبێتەوە.

فەرحان حەق، گوتەبیژی ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند: ئەم ئەنجوومەنە لە کۆبوونەوەیەکی خۆیدا پلانی پێشنیاری ئەڵمانیا لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، تاوتوێ دەکات.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایش جەختیش دەکاتەوە، هەر جۆرە بڕیارێک لەم بارەوە دەکەوێتە ئەستۆی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنەکە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کە دەگوەترێ، ئەم نەخشەڕێگایەی پێشنیار کردووە، جەخت دەکاتە سەر پاراستنی دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەڵمانیا ڕاشیگەیاندووە: ئەم ناوچەیە دەبێ لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پارێزراو بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com