ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، جەخت دەکاتەوە کە رێگە نادات ئاراستەی خۆپیشاندانی هێمنانە و ئاشتیخوازانەی خەڵکی ئەم وڵاتە بەلاڕێدا بچێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمنای عێراق، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەگەری بەرێوەچوونی خۆپیشاندانی دووبارەی خەڵکی عێراق و هاتنیان بۆ سەر شەقامەکان، لەگەڵ ئەوەی هۆشداری دەدات، جەختیش دەکاتەوە کە پێداگری لە سەر داواکاری رەوای خۆپیشاندەران دەکەن.

ئەنجوومەنەکە، لەبارەی ئەگەری بەلاڕێداچوونی ئاراستەی ناڕەزاییەکان هۆشداری دەدات.

بە گوێرەی بەیانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە بەرپرسیارن لە پاراستنی دۆخەکە و سامان و ماڵی گشتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com