نوچه: ئەسعەد مورادی
چاودێرێكی سیاسیی رایده‌گه‌ییێنێت، تاكی تورك له رووی سایكۆلۆژییه‌وه وا په‌ره‌وه‌رده كراوه، كه كورد بخاته په‌راوێزه‌وه ”ئه‌گه‌ر توركیا له رۆژئاوا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ره‌و باشور دێت”.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان و ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له ٩-١٠-٢٠١٩، مه‌ترسی فراوانخوازی توركیا بۆ هێرش و له‌شكركێشی بۆ باشوری كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌مه‌ش كارادنه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئامانج نوری، چاودێری سیاسی كورد، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا، رایگه‌یاند: تاكی تورك له رووی سایكۆلۆژییه‌وه وا په‌ره‌وه‌رده كراوه له ته‌نیا تورك به پیرۆز ده‌زانێ و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به تایبه‌ت كورد بخاته په‌راوێزه‌وه و پاكتاویان بكات له هه‌موو روویه‌كه‌وه. ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی توركیا هه‌بووه.
ئامانج نوری نمونەی عەفرین دەخاتەروو دەڵێت” ئه‌ردۆغان له كاتی داگیركردنی عه‌فرین گوتی، ئێمه به‌رنامه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و په‌كه‌كه له سلێمانییه و جوڵه ده‌كات، ئێمه ڕاناوه‌ستین و ده‌چینه باكوری عێراقیش”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه هەروەها دەڵێت: ئه‌گه‌ر له رۆژئاوا دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بشكێته‌وه، دوای ئه‌وه هه‌نگاوی تر ده‌نێت و دێته باشور به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی دژی تیرۆر. به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ توركیا هه‌موو كورد به تیرۆریست ده‌زانێ. ده‌بێت پێشوه‌خته رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه به‌تایبه‌ت له ناوه‌ند. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان بیرمان بێت، كه له ناوه‌ندیش خه‌ڵكی تێدایه دژی كورده و ئاواته‌خوازی رۆژێكی وه‌هایه، تا ئه‌جێندای خۆی لەسەر ئەم ناوچەیە جێبه‌جێ بكات.