نوچه: ئاژانسهكان
ئهمڕۆ چوارشهممه ٢٣-١٠-٢٠١٩، لەبەردەم بارەگای کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، پیاوێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان، ئاگری لەخۆی بەردا، پۆلیس بە هانایەوە چووە و گوستوویانەتەوە بۆ نهخۆشخانه.
لیز ترۆسێل، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیاوێک لەبەردەم بارەگای کۆمسیۆنەکەی بەنزینی بەخۆیدا کردووە و ئاگری لەخۆی بەرداوە.
سلیڤان گۆیڵوم، گوتەبێژی پۆلیسی جنێف رایگەیاند: پیاوەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لەساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە، دانیشتووی ئەڵمانیایە. بەڵام ناوی ئاشکرا نەکردووە.
بەگوتەی گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران، تیمەکانی فریاکەوتن هەرزوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوەو پیاوەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆ سووتاندنی ئەو کەسە دیار نییە.
پۆلیسی ئەو وڵاتە دەڵێت، هەرچەندە هۆکاری خۆ سووتاندنەکەی ئەو کەسە یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام گوماندەکەن بەهۆی گرژییەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بێت کە لە ٩-ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.