هه‌ده‌په‌ په‌رله‌مان بایكۆت ده‌كات

0

نوچه‌

ئه‌مڕۆ هاوسەرۆكی هەدەپە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بایكۆتكردنی هەدەپەی لەناو پەرلەمانی توركیا راگەیاند و داواشی كرد هەموو هێزە بیانییەكان لە سوریا بكشێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣-١٠-٢٠١٩، سەزایی تەمەللی هاوسەرۆكی هەدەپە لە وتارێكیدا بۆ ئەندام پەرلەمانەکانی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا، بایكۆتكردنی هەدەپەی بۆ ماوەی ٣ رۆژ لەناو پەرلەمانی توركیا راگەیاند. ئەو دەڵێت بۆ ماوەی ٣ رۆژ بەشداریی هیچ چالاكی و كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی توركیا ناكەین.

تەمەللی هۆكاری ئەو بایكۆتەی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانیان گەڕاندەوە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا ٨ سەرۆك شارەوانییان دوور خراونەتەوە.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا رایگه‌یاند، كە دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی هەدەپە، پێشێلكردنی دەستووری توركیایە، بۆیە پێویستە بەپەلە ئەو سەرۆك شارەوانییانە بگەڕێنەوە سەر كاری خۆیان.

تەمەللی هەر لە وتارەكەیدا گوتیشی “پێویستە لە سوریا هەموو هێزە بیانییەكان نەمێنن و ئەم هێرشەی توركیا ئاوێك بوو بۆ گیانی داعش تا زیندوو ببنەوە، بۆیە دەبێت بە هەموومانەوە دژی داعش بین و رووبەڕوویان ببینەوە. دەبێت هەموو دنیا بزانێت، كە ئەو هێزەی لە كۆبانێ دژی داعش وەستایەوە، ئێستا بێوەفابوونە بەرامبەریان و نابێت لەبیریان بكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com