نوچه: موردای
به‌رپرسێكی پارتی له موسڵ رایده‌گه‌یێنێت، زۆرینه‌ی كه‌مینه‌كانی موسڵ له‌گه‌ڵ كوردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو. ده‌شڵێت ”كه‌مینه‌كان به دوو لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن”.
له دوای کۆبوونەوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە سلێمانی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانی کوردستانی پەیماننامەیەکیان واژۆ کردووە بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سه‌عید مه‌مۆزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤ی پارتی له موسڵ، له‌باره‌ی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو رایگه‌یاند: به‌هۆی بڕیاری نوێى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌گشتیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ ده كورسی كه‌م ده‌كات، له‌م كاته‌دا لیستی هاوبه‌شی كورد ده‌توانێ ده‌نگی باش مسۆگه‌ر بكات، چونكه كورد به‌گشتیی زیاتر هانده‌درێت به‌شداری بكات.
مه‌مۆزینی ده‌شڵێت، كه‌مینه‌كانی ده‌شتی موسڵ به دوو شێوه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌بن، كه هه‌م لیستی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و هه‌میش له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانین. زۆرینه‌ی كه‌مینه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن (پارتی دیموكراتی كوردستان) به‌شداری ده‌که‌ن.
ژمارەی کورسییەکان، هەر پارێزگایەک چەند کورسی بۆ دانراوە ئەمە دوو ئەوەندە کاندیدمان دەبێت. لە کەرکوک ٢٦ و لە موسڵ ٤٨ و لە دیالە ٢٦ کاندید دەبێت. تاکو ئێستا ٣٠ پارتی سیاسی و لایەن بەشدارییان لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە.