نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سووریا رایده‌گه‌یێنێت، ڕاسته له‌م رێككه‌وتنه‌ی سووریا و توركیا پرسی كورد لاواز ده‌بێ، به‌ڵام ناتوانن كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بده‌ن. بۆیه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌ین.
رۆژی سێشەممە 22-10-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی سەربازیی رووسی و سوپای رژێمی سووریا لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حمود محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو سابر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا، له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و روسیا له‌سه‌ر رۆژئاوا رایگه‌یاند: له‌م رێككه‌وتنه ڕاسته پرسی كورد لاواز ده‌بێ، به‌ڵام هێڕشه‌كانی توركیا و میلیشیا چه‌كداره سوریه‌كانی سه‌ر به توركیا، ناتوانن كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیموگرافیاش ده‌پارێزرێت. بۆیه له‌گه‌ڵ قبووڵكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ین
ئه‌بو سابر ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی بن لایه‌نه‌كان ئه‌وا هێزه‌كانی سووریا و رووسیا له سنوور بڵاوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نا كه پێنج كیلۆمه‌تر بوو، به‌ڵام ئێستا بووه به ١٠ كیلۆمه‌تر، له‌و مه‌ودایه‌ش ده‌وریه‌ی هاوبه‌شی توركیا و رووسیا ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا پێیوایه، روسیا و ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ یه‌كدی هاوئاهه‌نگیان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌پارێزن. گوتیشی،
بەندەکانی رێککەوتنەکەی توركیا و روسیا:
– هەردوولا جەخت لەسەر یاکپارچەیی سیاسیی سووریا و پاراستنی ئاسایشی تورکیا دەکەنەوە.
– کارکردنی هاوبەش دژی تیرۆر بە هەموو شێوەکانی و رێگرتن لە دابەشکرنی خاکی سووریا.
– رووسیا دان بە بوونی هیزەکانی تورکیا لە قوڵایی 32 کیلۆمەتر لەناو خاکی رۆژئاوای کوردستاندا دەنێت.
– هەردوولا کار دەکەن بۆ کارکردن بە رێککەوتننامەی پێشووی تورکیا و رژێمی سووریا.
– دوای کاتژمێر 12ـی بەرەبەیانیرۆژی چوارشەممە 23-10-2019، پۆلیسی سەربازیی رووسیا و سوپای رژێمی سووریا ئەرکی پاراستنی دیوی رۆژئاوای کوردستان (سووریا) لەسەر سنوور، وەردەگرن.
– دەرکردنی هەموو هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان لە منبج و تەل رەفعەت.
– هەردوولا رێگری لە دزەکردنی تیرۆریستان دەکەن.
– هەردوولا هەماهەنگی بۆ گەڕاندنەوەی خۆویستیی پەنابەرانی سووریا بۆ ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان، دەکەن.
– رێکارێک بۆ جاودیریی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە دەدۆزنەوە.
– هەردوولا کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی سیاسی بۆ شەڕی ناوخۆیی سووریا.