نوچە-ئیرنا
سێرگی شایگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا لە لێدوانیکدا ئاشکرای کرد، لە دوای هێرشەکەی سوپای تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی ٥٠٠ بەندکراوی داعش لە زیندانەکان هەڵاتوون.
بە گوتەی وەزیری بەرگری رووسیا، دوای ئەوەی کە پاسەوانانی چەند زیندانێک بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەندیخانەکان دوور کەوتبوونەوە، نزیکەی ٥٠٠ بەندکراوی داعش توانیویانە لە زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان هەڵبێن.
بە گوتەی شایگۆ، لە میانی ئۆپەرایسۆنی (کانی ئاشتی) تورکیا،١٢ بەندیخانە بێ پاسەوان مابوونەوە و ئێستاش پۆلیسی سەربازی رووسیا لە هەوڵدایە، کە شوین پێیان هەڵبگرێ و دەستگیریان بکات.