هێزەکانی رووسیا گەیشتنە کۆبانێ

0

نوچەنێت

هێزێکی رووسیا گەیشتنە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان و لەوی دەمێننەوە.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣-١٠-٢٠١٩، کاروانێکی هێزەکانی رووسیا گەیشتنە(کۆبانێ) و لەوێ جێگیردەکرێن.

به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و تورکیا، هێزه‌ كوردییه‌كان به‌ قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر له‌ سنووری توركیا دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌. هێزی هاوبەشی رووسیا و سووریا لەم ناوچانە دەمێنێتەوە.

هەرچەندە کۆشکی کرملین رایگەیاند: کە مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا، کاتییە بەڵام چاودێرانی سیاسیی دەڵێن” ئامانجی تورکیا گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com