نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رێککەوتنی نێوان رووسیا و سووریا پەسەند دەکات و دەڵێت: هیوادارین ببێتە هۆی نەهێشتنی مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ، 23-١٠-2019 ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی سەبارەت بەرێککەوتنی نێوان رووسیا و سووریا بڵاوكرده‌وه.
بەپێی بەیاننامەکە ئێران، رێککەوتنی نێوان ئەم دوو-وڵاتەی پەسەندکردووەو دەڵیت”هیوادارین رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا، ببێته هۆی نه‌هێشتنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە”تاران پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات، كه ببێته هۆی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ باكووری سووریا”.