نوچەنێت
مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا کە بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا. جارێکی دیکە هۆشداری دایە ئێران.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، داوای لە وڵاتانی هاوپەیمان لە ناتۆ کردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران یارمەتیدەربن.
سپێر داوای لە ناتۆ کردووە بۆ پاراستنی باری ئاسایشی کەنداو، سەرچاوەی زیاتر تەرخان بکەن.
سپێر بڕیارە لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، کۆبێتەوە.
گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاوە بۆ عێراق، تەوەرێکی سەرەکی ئەم دیدار و کۆبوونەوانەیە.