نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٣ی ئۆکتۆبەر ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان ڕایانگەیاند: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان تێکشکاوە.
ئەم فڕۆکەیەی ئیسرائیل، لە ناوچەیەک بە ناوی (بوابە فاطمە) کەوتۆتە خوارەوە. ئەم ناوچەیە بە خاڵی سنوری پێشووی لوبنان و ئیسرائیل هەژمار دەکرێ ولە ساڵی ٢٠١٠ داخراوە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، وێڕای پشتڕاستکرنەوەی ئەم هەواڵە، دەڵێت: فرۆکەکە لە کاتی ئەنجامدانی کاروباری ڕوتینی ڕۆژانە کەوتۆتە خوارەوە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکار تێکشكانی بدات.