هێزێکی رووسیا لە مەنبەج جێگیر کرا

0

نوچەسپۆتنیک

نێردەی پۆلسی سەربازی رووسیا، باس لە دەستپێکی گەشتی سەربازی ئەم هێزانە لە مەنبەج دەکات.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی رووسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٣ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند: هێزەکانی ئەم ڵاتە کە رەوانەی پارێزگای ئیدلیب کراون، گەشتی سەربازیی خۆیان لە شاری مەنبەج دەستپێکردووە.

هاتنی ئەم هێزەی روسیا بۆ مەنبەج، لە سەر بنەمای رێککەوتنی ڤلادیمێر پووتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکانی رووسیا و تورکیایە.

رووسیا و تورکیا،  لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

بە گوێرەی ریککەوتنەکە، هەسەدە دەبێ لە ماوەی کەمتر لە ١٥٠ کاتژمێردا بنکە و بارەگاکانی خۆی چۆڵ بکات و بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر پاشەکشە بە هێزەکانی بکات.

هەروەها هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری سنوورەکانی تورکیا لە گەڵ سووریا گەشتی سەربازی ئەنجام دەدەن.

هاوکات رووسیا جەختی کردۆتەوە، کە مانەوە و ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا هەمیشەیی نابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com