وەزارەتی بەرگری تورکیا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: سوپای تورکیا دەست بە هێرشکردن بۆ سووریا ناکاتەوە.

رۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، کە بەهۆیەوە سەدان ‌هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.

بەپێێ بایاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا” ئەمریکا پێی راگەیاندوون، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە تەواوی لەو ناوچانەی کشاونەتەوە کە ئەمریکاو تورکیا لەسەری رێککوتبوون”.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە” بەهۆی کشانەوەی یەپەگەی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، پێویست ناکا سوپای تورکیا دەست بە هێرشەکانی بۆ سووریا بکاتەوە”.

دوای واژووکردنی رێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکاو تورکیا، ئاگربەستێکی سێ رۆژە راگەێندرا، کە بەپێی ئاگربەستەکە هێزەکانی(یەپەگە) لە (ناوچەی ئارام) بکشێنەوەو تورکیا هێرشەکانی رابگرێت.

(یەپەگە) رۆژی ٢٢-١٠-٢٠١٩، مەرجەکانیان جێبەجێکرد و لەم ناوچانە کشانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com