نوچەنێت
شاعیری ناسراوی کوردستان(محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە ژەنەڕاڵی پایز، لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پایز) ته‌مه‌نی ٦٧ ساڵه. یه‌كێكه له‌شاعیر و نوسه‌ره بەناوبەناگەکانی کوردستان و خەڵکی شاری سلێمانییە. خاوەنی چەندین بەرهەم و شعری بەپێزە.
شەوی رابردوو، ٢٢-١٠-٢٠١٩، تەرمی شاعیری ناسراو(محەمەد عومەر) لەماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. تێیدا هاتووە”خۆکوژی بووە”.
بەپێی راگەێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ” ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه”.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە “ئێستا ته‌رمی شاعیر و نوسه‌ر، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی، به‌مه‌به‌ستی پشكنین و ئه‌نجامدانی توێكاری. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمەڕه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
