نوچەنێت
ڤلادیمێر پووتین، رایگه‌یاند: پێویسته گفتوگۆ له نێوان كورد و دیمه‌شقدا هه‌بێت و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت.
ئه‌مڕۆ سيشەممە، ٢٢-١٠-٢٠١٩، هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك کۆماری توركیا، له سوچی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستانە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە، کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا. سەرۆکی رووسیا دەڵێت” روسیا پشتیوانی له گفتوگۆی نێوان كورد و دیمه‌شق ده‌كات. پێویستە یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت”.
هاوکات ئاماژەی بەوەکردووە کە” هه‌موو ئه‌و هێزه بیانییانه‌ی به ناشه‌رعی هاتوونه‌ته ناو خاكی سووریا بكشێنه‌وه”.