نوچه: مورادی
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یهێنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجە خەمڵێندراوی ساڵی ٢٠٢٠ی داوەتە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، کە بەبڕی ٢٠ تا ٢٣ تریلیۆن دینار دەبێت.
به‌گه‌ێره‌ی یاسای بودجه له عێراق ده‌بێ ساڵانه هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی خه‌مڵنراوی خۆی بۆ ساڵی داهاتووی ئاراسته‌ی به‌غدا بكات. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به‌هۆی كێشه‌ی سیاسیی و قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش به‌غدا بودجه‌ی بۆ هه‌رێم ره‌وانه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دواتر چه‌ند رێككه‌وتنێك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و به‌هێزبوون ببرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، د. شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی بودجه‌ی ٢٠٢٠ هه‌رێم راگەیاند، حکوومەتی ھەرێـم دووجار بودجەی خەمڵێنراوی داوەتە بەغدا و بودجەی خەمڵێنراوی هەرێمیش بۆ ساڵی ٢٠٢٠، بڕەکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٣ تریلیۆن دینارە.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کە حکوومەتی عێراق داوای کردووە، بودجەی خەمڵێندراوی هەرێمی کوردستان بەپێی خەرجییەکانی ساڵی ٢٠١٨ دیاری بکرێت.