بەرپرسێکی ئیسرائیل: بەرامبەر بە کورد بێ هەڵوێست نابین

0

نوچە-النشرە

بەرپرسێکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل دەڵێت، تەل ئەبیب نابێ بەرامبەر بە کوردی رۆژئاوا بێ هەڵوێستی بنوێنێ و دەبێ لە رووی سەربازییەوە یارمەتییان بدات.

حەیم تومەر، یەکێک لە گەورە بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل دەڵێت: ئیسرائیل دەبێ لە گەڵ کوردەکان بمێنێتەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئیسرائیلیە، سیاسەت و هەنگاوەکانی ترەمپ بە ئاراستەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتەیە، هەر بۆیە ئەستەمە، کە لە سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا تێبگەین.

تومەر هەروەها رای وایە، ئیسرائیل پێویستە بەرامبەر بە کوردەکان سیاسەتی روون و هەڵوێستی دیاری هەبێت، ئیسرائیل و کوردەکان پەیوەندی مێژووییان هەیە، لە ئێستادا کورد پێویستی بە چەکە و ئسیرائیل دەتوانێ لەم بارەوە یارمەتیدەری کوردەکان بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com