نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یهێنێت، به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی جیهان، ئه‌ردۆغان ناتوانێت به ئامانجه‌كه‌ی بگات و دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
له رۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا، كه سه‌ر به توركیان، به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان هێرشان هۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان له ژێر ناوی كانی ئاشتی ده‌ستپێكرد، بۆ دابین كردنی ناوچه‌ی ئارام به درێژایی سنووری توركیا كه ٤٤٤ كیلۆمه‌تره و به قوڵی ٣٥ كیلۆمه‌تر، به‌ڵام جیا له به‌رگه‌رییه‌كی توندی هه‌سه‌ده، كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه و شكست پێهێنان به‌و خه‌ونه و سزادانی توركیا بووه‌ته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، موحسن عوسمان، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی پلانی هێرشی داگیركاری توركیا رایگه‌یاند: راسته ئه‌ردۆغان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێ كه موسڵیش و ئه‌و ناوچانه‌ی پێشووی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان داگیر بكاته‌وه، له گرفتی قوڵی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌و خه‌ونه‌ی به‌دی بهێنێت. كه ئه‌وكات عێراق ته‌نیا سێ ویلایه‌ت بوو (به‌غدا، موسڵ و به‌سره).
موحسن عوسمان پێیوایه، ئه‌و پلانه‌ی توركیا كه ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ته‌نیا خه‌ونه و نایه‌ته‌دی، گوتیشی ”ڕاسته ئێستا عه‌ره‌ب به پیاوی نه‌خۆشه‌كه ده‌چن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و ئه‌وروپا و روسیا و ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان ناتوانێت به ئامانجه‌كه‌ی بگات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشوو ده‌ڵێت، ئه‌ردۆغان له گرفتێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیت، وه‌ك دۆڕانی ده‌نگی ئەستەمبوڵ و كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌ی نێو حزبه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها له ئێستایشدا له به‌رجاوی دونیادا به تایبه‌تی ئه‌وروپا زۆر ناشیرین بووه. ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت و خۆی پێ ئارام بكاته‌وه به‌ڵام دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له سه‌ر خودی توركیا.