نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، لە بارەی ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات.
ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ،ئەمڕۆ سێشەممە،٢٢ی ئۆکتۆبەر و لە پێنج ڕۆژەی ئاگربەستی نێوان سوپای ئەم وڵاتە و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایگەیاند: ئەگەر هێزە کوردیەکان لە ناوچەی ڕێککەوتن لەسەرکراو نەکشێنەوە، تورکیا ئامادە نییە بۆ ساتێکیش ئاگربەستەکە درێژ بکاتەوە.
کالین دەڵێت: تەنها ئەو کاتە ئۆپەراسیۆنەکانمان ڕادەگرین، کە دڵنیا بین هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو ناوچانە بکشێنەوە، بە پێچەوانەوە درێژە بە هێرشەکانمان دەدەین.