نوچەنێت
سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت: تائێستا 7 سەربازی توركیا و 79 چەكداری میلیشیاكانی سوریای سەر بە تورکیا كوژراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢٢-١٠-٢٠١٩، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تائێستا ٧ سەربازی توركیا و ٧٩ چەكدار لە میلیشیاكانی سوریا كوژراون. لە بەرامبەردا ٧٧٥ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
ئەردۆغان دەبارەت بە کاتی تەوابوونی ئاگربەست دەڵێت”لەگەڵ ئەمەریكا رێككەوتووین كە ھێزەكانی یەپەگە لە سنورەكە نەمێنن، ئەگەر ئەمەریكا بەڵێنەكەی جێبەجێ نەكات ئۆپەراسیۆن دەست پێدەكەینەوە. تا ئێستا بەشێك لە ھێزەكانی یەپەگە كشاونەتەوە، بەڵام ١٢٠٠ ئەندامی یەپەگە ماون بكشێنەوە”.
هاوکات ئەردۆغان پەیامێکی ئاراستەی ئێران کرد و گوتی”پێم ناخۆشە هەندێ دەنگی دژی ئۆپەراسیۆنەکانمان لە ئێرانەوە دەبیستم. داوادەکەم حەسەن روحانی بێدەنگیان بکات، چونکە هەڵوێستی ئێمە لەکاتی گەمارۆخستنە سەر ئێران روون بوو”.