نوچە-ڕۆیتەرز
کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند: دەیان ئەکاونت، پەیج و گروپ بە هۆی پەیوەندیان بە ئێران و رووسەکانەوە بلۆککردووە.
لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیای فەیسبووکدا هاتووە: دەیان هەژمار بە هۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو لە تۆڕەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام داخراون.
فەیسبوک دەڵێت: شوێنی چالاکی ئەم ئەکاونتانە لە ئێران بووە و زانیاری هەڵەیان رووەوە ئەمریکا، ئەفریقای باکوور و ئەمریکای باکوور بڵاو کردۆتەوە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەدەکات، کە ١٣٥ ئەکاونتی بەکارهێنەر،٢٦ پەیج و ٤ گروپ لە فەیسبوک و ٢١ ئەکاونت لە ئینستاگرام بە هۆی کاروچالاکی بۆ ئێران بلۆککراون.
هەر بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، ٥٠ئەکاونت لە ئیسنتاگرام بە هۆی پەیوەندیان بە رووسیا بلۆککراون، کە رووەو ئەمریکا زانیاری هەڵەیان بڵاوکردۆتەوە.