تورکیا سزا دەدرێتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا، پلانێکی نوێی گەمارۆکان بۆ سەر تورکیا ئامادە دەکەن.

ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا، کە بەشێکیان لە کۆمارییەکانی لایەنگری سەرۆکی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێن، واشنتۆن بە خیانەتکردن لە کوردی ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، گەمارۆکانی سەر تورکیای هەڵپەساردووە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە سوپای ئەم وڵاتە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستپێکرد.

نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێن: ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوام بێت، بە شێوەی سەربەخۆ ئەنقەرە سزا دەدەن.

لە لایەکی دیکەوە(لیندسی گراهام) سیناتۆری بەناوبانگی ئەمریکی ڕایگەیاندووە ئەگەر تورکیا لە پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست بەردەوام بێت، بە توندی سزا دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com