نوچەنێت
ڤلادیمێر پووتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رووسیا کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢-١٠-٢٠١٩، (ڤلادیمێر پووتین) سەرۆکی رووسیا و (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە(سوچی) کۆدەبنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر بانگهێشتی فەرمی، سەرۆکی رووسیا بوو بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا.
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، هەردوولا تاوتوێی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشی تورکیا و گەڕانەوەی سوپای سووریا دەکەن.