لە هەولێر، ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی رۆژئاوا دەکرێت

0

نوچەنێت

شوێن بۆ حەواندنەوەی ژمارەیەک ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان، لە سنووری پارێزگای هەولێر ئامادەکراوە. بەرپرسێکی دیوانی پارێزگا رایگەیاند: لە ئەگەری هاتنی ئاوارەی زیاتر کەمپی نوێ دەکرێتەوە.

ڤیان ڕەشید، بەرپرسی سەنتەری قەیرانەکانی دیوانی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: دوای ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، پارێزگای ھەولێر کەوتە خۆئامادەکردن بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ هاتنی ئاوارەکان کراوە.

بەرپرسی سەنتەری قەیرانەکان لە پارێزگای ھەولێر دەڵێت: تا ئێستا ھیچ ئاوارەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان نەگەیشتووەتە سنووری پارێزگای ھەولێر، بەڵکو ھەموویان لە دھۆک نیشتەجێ کراون، بەڵام وەک سەرەتایەک شوێنی حەواندنەوەی ٣٠٠ خێزان ئامادە کراوە و ھەرکاتێک ئاوارە بگەنە ھەولێر تێیدا جێگیر دەکرێن.

لەبارەی دروستکردنی کەمپی نوێوە، ڤیان ڕەشید گوتی: بۆ دروستکردنی کەمپ کێشەی نەبوونی زەویمان ھەیە، بەڵام ئەگەر بێت و ڕێژەیەکی زۆر ئاوارە بگاتە ھەولێر ئەوە بێگومان لەگەڵ ڕێکخراوە ھاوکارەکان دەست بە دروستکردنی کەمپی نوێ دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com