نوچەنێت
ئەندامێكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیێنێت: ئەمڕۆ راپۆرتی كۆتایی لەبارەی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان ئامادە دەكەن.
ئەگەر پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان لە پەرلەمان پەسەند بكرێت، زیاتر لە ٢٠٠هەزار خانوو تاپۆ دەكرێن.
شوان زرار، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەردوو لیژنەی شارەوانی و یاسایی، راپۆرتی كۆتایی لەبارەی پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان تەواو دەكەن و دەیدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاساكە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند دەكرێت. هەروەها گۆڕانكاری لە نرخی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان كراوە و سەرقاڵین لەراپۆرتی كۆتاییدا جێگیری بكەین، هەروەها نرخەكانیش كەم كراونەتەوە و تا جێگیر نەكرێت باسی ناكەین.