نوچه
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هاوکارییکردنی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنیت، نابێت رۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسیی بکرێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سوپای ئەمەریکا، رۆڵێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینهوه لە ساڵی ١٩٩١، تا رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گروپی تیرۆرستی داعش، لەم چەند ساڵەی رابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
نابێت رۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان رێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز رادەگرێت.
سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان
٢١/١٠/٢٠١٩