نوچه: ئاژانسه‌كان
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، پێویسته ناوچه‌یه‌كی ئارامی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری سوریا دروست بكرێت.
ئه‌نیگریت كرامپ كارینباویر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌ڵمانی، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه ٢١-١٠-٢٠١٩)، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌خاته به‌ر باس و دواتر پێشكه‌شی هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كان ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ، كه بڕیاره رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌نیگریت كرامپ كارینباویر روونیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و ناوچه ئارامه له ژێر چاودێری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت و توركیا و رووسیاش تێیدا به‌شدار بن. گوتیشی ”ئه‌م پڕۆژه‌یه جدییه و ئه‌ڵمانیا كاری له‌سه‌ر ده‌كات”.