نوچه
سەرۆکی ئەمریکا دهڵێت، سەرەڕای هەندێک پێشێلکاری، رێککەوتنی لەگەڵ تورکیا تایبەت بە ئاگربەست بەردەوامە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەکانی شەڕ بە رۆژنامەوانانی راگەیاند: کورد بەشێوەیەکی زیرەکانە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو کشاونەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، واشنتنیش بەڵێنی بە کورد نەداوە بۆ ٤٠٠ ساڵ پارێزگارییان لێ بکات. ههروهها جارێکی دیکە جەختیکردەوە، ژمارەیەک سەربازیان لە سوریا دەمێننەوە.
ئهوه لهكاتێكدایه، كه پێشتریش لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند ”پێیوایە ئەمریکا و هێزە کوردییەکان دەتوانن پرۆژەیەکیان هەبێت بۆ نۆژەنکردنەوەی بیرە نەوتەکانی سووریا بەجۆرێک داهاتەکەی بۆ کورد بێت”.
لهلایهكی دیكهوه، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی، مانەوەی ئەو سەربازانە لە سوریا بۆ پارێزگاریکردنە لە کێڵگەکانی نەوت و لەم قۆناخەدا ناکشێنەوە.