دڵنیایی دەدرێت لە بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە ئێستادا گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامن و لە داهاتووشدا هەر بەردەوام دەبن.

حكوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەیییەکی دەربڕیووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، لە بارەی چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، حکوومەتی عێراقی گفتوگۆکانی لەگەڵ هەرێم دواخست، دیار نییە لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکانیش چارەنووسی گفتوگۆکان بەکوێ دەگەن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. رێبوار هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا رایگەیاند “لە ئێستادا گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، لەسەر ئەو کێشانەی چەندین ساڵە بەردەوام بووە و تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، پێشتر دانیشتن لە نێوان هەردوولا هەبووە بۆ چارەسەر کێشە هەڵواسراوەکان، لە داهاتوویشدا گفتوگۆکان بەردەوام دەبن”.                       

لە بارەی چارەنووسی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق، پەرلەمانتارەکەی پارتی، دەڵێت “پێموایە، لێک نزیک بوونەوەیەکی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بەڵام ئایا خۆپیشاندانەکان دووبارە دەبنەوە؟ دەکەوێتە سەر پرسی دیکە، ئایا ئەگەر دووبارە بووە بەشێوەی پێشتر دەبێت یان دەگۆڕێت، ئەوەش پرسیارێکە دەبێت لەکاتی خۆی قسەی لەسەر بکرێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com