نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ رایده‌گه‌یێنێت، داعش به‌رده‌وام له جوڵه و روو له به‌هێز بوونه‌وه‌یه له‌م ناوچه‌یه و دیار نییه چ لایه‌ن یان وڵاتێك پاڵپشتیان ده‌كات،
دوای ده‌ركردن و شكستپێهێنانی داعش له عێراق و به تایبه‌تی موسڵ، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی عێراق و په‌لهاویشتنی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سوننه‌كان بۆ تاوانكاری، و ئه‌گه‌ری به‌هێزی پاڵپشتی وڵات یان چه‌ند وڵاتێك له مانه‌وه و به‌هێزكردنه‌وه‌ی داعش، مه‌ترسییه‌كانی داعش زۆرتر بوون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سه‌عید مه‌مۆزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤_ی پارتی له موسڵ، له‌باره‌ی هۆكاری رێكخستنه‌وه و پاڵپشتی داعش له موسڵ رایگه‌یاند: داعش به‌رده‌وام له جوڵه و روو له به‌هێز بوونه‌وه‌یه له‌م ناوچه‌یه چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامه و دیار نییه چ لایه‌ن یان وڵاتێك پاڵپشتیان ده‌كات، به‌ڵام داعش به بێ پاڵپشتی به‌هێز ناتوانێ هه‌ستێته‌وه و ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
مه‌مۆزینی ده‌شڵێت، حه‌شدی شه‌عبی یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق توانای كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ی نییه، بۆیه ئه‌و گروپانه به ئاسانی ده‌توانن خۆیان رێكبخه‌نه‌وه ببنه مه‌ترسی.
له‌باره‌ی گه‌یشتنی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعش له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه به موسڵ، سه‌عید مه‌مۆزینی گوتی، سه‌ره‌تا حه‌وت كه‌سیان خۆیان گه‌یاندە ناوچه‌كه و دواتریش به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و هه‌ڵاتووانه ژماره‌یه‌كی دیكه خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه‌كه.