نوچه: مورادی
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و یۆئێن، زۆر باش وه‌ڵامی توركیایان دایه‌وه، كه وه‌ك داگیركه‌ر ناساندیان.
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ته‌نیا كورد دژی مه‌ترسییه‌كانی نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی، وڵاتانی عه‌ره‌بی (كۆمكاری عه‌ره‌بی) له ئه‌مریكاش سیناتۆره‌كان له‌هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، كه به‌نیازی سزادانی توركیان، دژی ئه‌و هێرشه‌ن، كه له ٩-ی ئه‌م مانگه‌وه له ژێر ناوی ”كانی ئاشتی” ده‌ستیپێكردووه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا دڵخۆشی كورد بۆ وه‌رجه‌رخانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پرسی كورد و رزگاركردنی له جینوساید و كۆمه‌ڵكوژیی ولاتانی ناوچه‌كه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، موحسن عوسمان، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند: له دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ گڵۆپی سه‌وزى بۆ توركیا هه‌ڵكرد، تا هێرشه‌كانی ده‌ستپێبكات. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه له سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و یۆئێن، زۆر باش وه‌ڵامی توركیایان دایه‌وه وه‌ك داگیركه‌ر ناساندیان.
موحسن عوسمان ده‌ڵێت، تاچه‌ند به‌رگری له رۆژئاوا به‌رده‌وام و درێژ بێ، ئه‌وه‌نده‌ش دۆست و هاوسۆزی كورد له دونیای ده‌ره‌وه‌دا زیاد ده‌بێت؛ هه‌ڵبه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی له سه‌ره‌وه‌ی عاتیفه‌یه و له داهاتوودا له‌سه‌ر ره‌وشی توركیا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ره‌وشی توركیا خراپ ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپی هه‌یه، له‌سه‌ر پرسی رۆژئاوا و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش تره‌مپ به نیازه سه‌ردانی رووسیا بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه، چونكه دیالۆگ له نێوان كوردی رۆژئاوا و سووریا و رووسیا هه‌یه. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ئاڵۆزییه‌كی زۆر هه‌یه.
موحسن عوسمان ده‌شڵێت، له ئه‌مریكا فشارێكی زۆر له‌سه‌ر تره‌مپ هه‌یه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه، له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته له سووریا؛ ته‌نانه‌ت له لایه‌ن حزبه‌كه‌شیه‌وه. گوتیشی ”ئه‌مڕۆ كورد ده‌بێته قوربانی به‌ڵام له دواڕۆژ له قازانجی كورد ده‌شكێته‌وه”.